ئەکتەری ئەمریکی
تۆمی دۆرفمان کە لە زنجیرەی 13 Reasons Whyی نێتفلیسکدا ناوبانگی دەرکرد رایگەیاند کە
رەگەزی خۆی گۆڕیووە.
تۆمی دۆرفمانی ٢٩
ساڵ ناسراو بە ڕیان شاڤێر لە هەژماری ئینستگرامەکەی وێنەکانی بڵاوکردۆتەوە و
نوسیوویەتی "دڵخۆشم کە ئەمڕۆ وەک ئافرەتێک دووبارە خۆمتان پێدەناسێنم."
تۆمی ماوەی چەند
مانگێکە وەک ئافرەتێک دەرکەوتووە لە وێنەکانیدا کە رۆڵی ئافرەتێک دەبینێت لە
فیلمێکدا، بەڵام ئەمجارە بە راستەوخۆ گۆڕینی رەگەزی خۆی راگەیاند وتیشی "هێندە
هەست بە پارێزراوی ناکەم کە باس لەم بابەتە بکەم، بەڵام هەر کردم."