لە دوا رۆژەکانی جەژنی
قورباندا، جەڵەبچییەک لە نزیک شەقامی مەلیک مەحمود لە بناری گۆیژە بەمەبەستی فرۆشتنیان
مەڕ و بزنەکانی راگرتبوو لە نێویاندا شەک بەرانێک هەبوو کە پێنج شاخی هەبوو و سەرنجی
کڕیارانی بەلای خۆیدا راکێشابوو و وێنەیان دەگرت.
نه‌ژاد ئه‌سعه‌د ته‌مه‌ن
٣٠ ساڵ خاوه‌نی به‌رانه پێنج شاخە کە، دانیشتوی سلێمانییە و شەک به‌رانەکە و کۆمه‌ڵێک
مه‌ڕ و بزنی راگرتبوو بۆ فرۆشتن بۆ قوربانی‌کردن.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی
ئانادۆڵو وتی، "له منداڵییه‌وه پیشه‌مان به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵه، به ده‌گمه‌ن
رووده‌دات که ئاژه‌ڵێکی چوار شاخ ببینرێت، به‌ڵام نه‌بینیومه و نه‌بیستوشمه که
ئاژه‌ڵێکی له‌م جۆرە، پێنج شاخی هه‌بێت".
نه‌ژاد ئه‌سعه‌د باسی لەوەشکرد،
ئه‌م ئاژه‌ڵه نێره‌ی مه‌ڕه و ته‌مه‌نی دوو ساڵه و پێی ده‌ڵێن شه‌ک به‌ران.
ناوبراو به ئاماژه‌دان
به ددانه ساغه‌کانی به‌رانه‌که وتیشی، "له رووی ته‌ندروستیشه‌وه هیچ کێشه‌یه‌کی
نییه و له‌گه‌ڵ مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌کانی تردا زۆر ئارامه و زۆرێک له هاووڵاتییان دێن
بۆ بینینی و وێنه‌ی یادگاری له‌گه‌ڵ ده‌گرن".