بەگوێرەی وتەی پسپۆڕانی بواری فەلەکناسی و
بورجەکان ئاماژە بەوەکراوە، لەدایكبووانی سێ بورج دەبێت زیاتر وریا و هۆشیار بن
چونکە ئەگەری هەیە هەندێك ئاستەنگی بێتە رێیان و رێگە لە سەرکەوت یان دڵخۆشبوونیان
بگرێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤"
ئاماژە بە ناوی ئەو سێ بورجە کراوە کە ئەگەری هەیە ماوەی داهاتوو بەخت یاوەریان
نەبێت، بەم جۆرە:
دووپشك 23/ 10-21/11
لەدایکبووانی ئەم بورجە کار لەسەر
هەستەکانیان دەکەن نەك لەسەر پلان دانان بۆیە ئەگەری هەیە تووشی هەڵەیان بکات،
هەروەها کەسانێکی قسەلەڕوون بۆیە ئەگەری هەیە ئەم تایبەتمەندییەیان کاریگەری
نەرێنی هەبێت لەسەر پەیوەندی کۆمەڵایەتی و پیشەییەکانیان، چونکە زۆر کەس ئارەزوو
ناکەن مامەڵە لەگەڵ کەسی راستبێژ و قسەلەڕوو بکەن بەڵکو زیاتر کەسانی نەرم و
نیانیان بەلاوە باشترە.
گیسك 22/12 - 19/1
لەدایكبووانی ئەم بورجە زۆرکات بێدەنگی
هەڵدەبژێرن، ئەمەش وادەکات دەورووبەرەکەیان هەست بکەن کە متمانەیان پێناکەن و گوێ
بە راوبۆچوونەکانیان نادەن، ئەمەش رەنگە هۆکاربێت بۆئەوەی لێیان تێنەگەن و نەتوانن
بەباشی مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن تەنانەت دەکرێت هەر ئەمە کاریگەری لەسەر لایەنی
پیشەییان هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا میزاجین بۆیە مامەڵەکردن لەگەڵیاندا ئاسان نییە
بۆیە زۆرکات ئەوەی پلانی بۆ دادەنێن بەئاسانی بۆیان جێبەجێ ناکرێت چونکە ناتوانن
هاوکاری لەوانی دیکەوە وەربگرن.
دووانە 21/5 - 21/6
لەدایكبووانی ئەم بورجە نازانن چۆن گفتوگۆ
بکەن، کەسانێکن زوو هەڵدەچن و زۆرینەی ئەو وتوێژانەی لەگەڵ کەسانی دیکەدا دەیکەن
کۆتاییەکەی بە شەڕ تەواودەبێت، هەروەها فزولین و ئارەزوو دەکەن تێکەڵ بە کارەکانی
کەسانی دیکە بن، بۆیە پەیوەندییە گشتییەکانیان باش نییە، کەسانێکی زۆریش ئارەزوو
ناکەن کاریان لەگەڵدا بکەن، ئەمەش مەترسی لەسەر ویستەکانیان و پلانەکانیان
دروستدەکات و رێگر دەبێت لە بەردەم گەیشتن بە ئامانجەکانیان.