ئەستێرەیەکی دیاری فاشن لەپێناو لەچکەکەیدا دەستبەرداری کارەکەی بوو

PM:12:58:24/07/2021

2864 جار خوێندراوەتەوە

حەلیمە ئەدەن ناوی ئەو کچە فاشنەیە کە یەکێک بوو لە ئەستێرە دیارەکانی فاشن، بەڵام بەپێی تێپەڕبوونی کات و بیرکردنەوە و عەقیدە دینییەکانی، بڕیاری دەستبەرداربوونی لە کارەکەی دا.

ڕاپۆڕتێکی تەلەڤزیۆنی بی بی سی بەڕیتانی باس لەوەدەکات حەلیمە ئەدەن مێژوویەکی دروستکردبوو لە بواری نمایشی جلوبەرگ و یەکەم خانمە فاشنی حیجاب بوو، بەڵام بەپێی تێپەڕبوونی کات حەلیمە هەستی بە نەگونجانێکی زۆر دەکرد لەنێوان عەقیدە ئیسلامییەکەی و کارەکەیدا،حەلیمە باسی لەوە کردووە کە هەستی بە فشارێکی زۆر کردووە کاتێک بووەتە یەکەم خانمە نمایشکاری موسوڵمانی حیجاب و وردە وردە گەشتووەتە ئەو بڕیارەی دەستبەرداری کارەکەی ببێت.

حەلیمە ئەدەن لە کامپی پەنابەران لە وڵاتی کینیا لەدایکبووە، لەدوای ئەوەی خێزانەکەی بەهۆی جەنگی ناوخۆییەوە سۆماڵیان بەجێهێشتبوو، پاشان خێزانەکەی کۆچیان کرد بەرەو شاری مینیسۆدا لە ئەمریکا کاتێک تەمەنی حەلیمە حەوت ساڵان بوو، حەلیمە یەکێکبوو لە پێشبڕکێکاران بۆ وەرگرتنی نازناوی شاجوانی مینیسۆدا ی ولایەتەیە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

حەلیمە باس لەوەش دەکات لە بوارەکەدا جیاوازییەکی زۆر دەکرێت لەنێوان کەسەکاندا و باسی لە یەکیک لەو شتانە کردووە کە زۆر توڕەی کردووە کاتێک لەسەر سێتی وێنەگرتن بوون ئەوەش جیاوازیکردن بووە لە نێوان ئەم و خانمە نمایشکارێکی دیکەی موسوڵمانی حیجاب، کاتێک بابەتەکە چووەتە سەر خۆگۆڕینیان، شوێنێکی تایبەتیان داوە بە حەلیمە بۆ خۆگۆڕین بەڵام بە کچەکەی دیکەیان وتتوە بڕۆ جێگەیەک بدۆزەرەوە بۆ خۆگۆڕینیت، جگە لەمەش چەندین هۆکاری دیکە هەبووە کە وای لێکردووە دەستبەرداری کارەکەی ببێت.