بەکارهێنانی قژ بۆ پاکردنەوەی ژینگە

AM:11:24:24/07/2021

2384 جار خوێندراوەتەوە

داوا لە سەرتاشەکانی بەریتانیا دەکرێت لە خاوێنکردنەوەی ژینگەدا هاوکاربن و پاشماوەی ئەو قژانەی دەیبڕن فڕێی نەدەن و بیدەنە دەست ئەو کەسانەی کە دووبارە ریسایکلیان دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " AFP"، رێکخراویGreen Salon Collective داوا لە سەرتاشخانەکانی بەریتانیا و حکومەتی ئەو وڵاتە دەکات قژی بڕدراوی ئارایشتگا و سەرتاشخانەکان لە دروستکردنی فلتەری پاکردنەوەی ئاودا بەکاربهێندرێت، بەهۆی ئەوەی تێچووی زۆر کەمە و کاریگەریەکەی زۆر باشی هەیە.

ئەو قژە بڕدراوە توانای هەڵمژینی نەوتی خاوی هەیە و ئەمەش یارمەتیدەرێکی باشە لە پاکردنەوەی ئاوی پیس بوو بە نەوتی خاو، بە نزیکەیی کیلۆیەک لە قژی بڕدراو توانای هەڵمژینی هەشت لیتر نەوتی خاوی هەیە.

بیرۆکەی بەکارهێنانی قژی بڕدراو وەک فلتەرێک سەرەتا لە ئەمریکا سەریهەڵدا و دواتر لە کارەساتە راستەقینەکاندا تێست کرا.