دوو برای بەرەگەز ئیتاڵی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک زیاتر لە دوو ملیۆن
فۆڵۆوەریان هەیە، لە ڤیدیۆیەکدا داوا لە شێف بوراک دەکەن واز لە ئامادەکردنی پاستا
بهێنێت.
لە گرتە ڤیدیۆکەدا کە لە هەژماری تیک تۆکی خۆیان بڵاویانکردۆتەوە، سەرەتا
شێف بوراک دەردەکەوێت کە پاستا و کەباب تێکەڵ دەکات، دواتر دوو برا ئیتاڵیەکە بە
سەرسوڕمانەوە دەردەکەون و بە میوزیکەوە دەڵێن
"هاوڕێ ئەمە چیە، سپاگێتی نەکوڵاوی بە گۆشت دەورەدراو، وابزانم کاتی ئەوەیە
بیوەستێنیت، تۆ شێفێکی باشیت، بەڵام دوورکەوەرەوە لە پاستا."
گرتە ڤیدیۆکە زیاتر لە ١.٤ ملیۆن بینەری هەبووە و ١٧٦ هەزار جار لایک کراوە
و ١٦٤٠ کۆمێنتی بۆ نوسراوە.