بۆچی هەندێک کەس بەیانیان هەست بە برسییەتی ناکەن؟

AM:08:32:24/07/2021

6104 جار خوێندراوەتەوە

زۆرینەی خەڵکی لە تەواوی جیهاندا بەیانیان کاتیک لە خەو هەڵدەستن ڕاستەوخۆ هەست بە برسییەتی دەکەن و ئارەزوی ژەمەخۆراکی بەیانیان دەکەن لە کاتێکدا بەشێک لە خەڵکی ئەو هەستەیان نییە، ئەمەش دەکرێت چەندین هۆکاری لە پشتەوە بێت.

بابەتێکی ماڵپەڕیhealthline باس لەوە دەکات کە دەکرێت نەبوونی هەستی برسییەتی هۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ چەند کێشەیەکی تەندروستی لە کاتێکدا لە دۆخی ئاساییدا ڕەنگە هیچ هۆکارێکیشی نەبێت تا ببێتە مەترسی، لە بابەتکەدا ماڵپەڕەکە باسی لە ٦ هۆکاری سەرەکی کردووە کە دەکرێت ببنە هۆی هەست نەکردنت بە برسیەتی لە بەیانیاندا، کە ئەمانەن:

١- ئێوارەی ڕۆژی پێشتر ژەمێکی قورست خواردووە یاخود لە نیوە شەودا خواردن خواردووە.

٢- ڕەنگە بەهۆی گۆڕانکارییەوە بێت لە ڕێژەی هۆڕمۆنەکاندا، بە تایبەتیش هەردوو هۆڕمۆنی ئەدڕیناڵین و گرێلین.

٣تێکچونی خەو، لەدەستدانی حەزی خواردن و خەمۆکی و دوودڵی هۆکارن بۆ نەمانی هەستی برسییەتی.

٤- ئەو خانمانەی کە دووگیانن نەمانی هەستی برسییەتی دۆخیکی زۆر باوە تییاندا.

٥- سەرمابوون و توشبوون بە هەڵامەت و گرژبونی ماسولکەکان هۆکارێکی دیکەن بۆ نەمانی هەستی برسییەتی.

٦- ڕەنگە بەهۆی بارودۆخێکی تەندروستییەوە بێت وەک، (بەکارهێنانی دەرمان، بوونی کێشە لە غودەکاندا، بوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، یاخود بوونی کێشە لە جگەر و گورچیلەکان و دڵ، لەم خاڵەی کۆتایدا پێویستە کەسەکەە ڕاوێژ بە پزیشک بکات.