هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەڤید زەردی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە لەدوای دوو ساڵ بۆ جارێکی دیکە کۆنسێرتێک ئەنجامدەدات
لە وڵاتی نەرویج.
نەڤید زەردی لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە کە کۆنسێرتەکە لە شاری
ڤاڵدرێسی نەرویج لە ڕۆژی ٢١ ی ئابی ٢٠٢١ بەڕێوە دەچێت و دەبێتە دەستپێک بۆ چەندین
کۆنسێرتی دیکە لە داهاتوودا.
نەڤید زەردی گۆرانیبێژی
کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و دوو
ئەلبوم و چەند تراکێکی بڵاوکردووەتەوە و خاوەنی کۆمپانیای (NZ Production) بۆ کاری هونەری.