خابی لەیم ناوی ئەو گەنجە ئیتاڵییەیە کە ڤیدیۆی ڕاستکردنەوەی هەڵە
و سەختکردنی کارەکانی ڕۆژانەی خەڵکی بڵاو دەکاتەوە و لە نوێترین ڤیدیۆیدا هەڵەیەکی
شاژنی بەڕیتانیا ڕاست دەکاتەوە.
لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی G-7 لە مانگی ڕابردوودا شاژنی بەڕیتانیا کێکی خێزانەی شاهانەی بەڕیتانیا قاشدەکات
بەڵام ئەوەی بووە جێگەی سەرسوڕمان و جێگەی باسی میدیا و سۆشیاڵ میدیاکان گرتنی شمشێری
کێک بڕینەکە بوو بە پێجەوانەی ئاڕاستەی دروستەوە، خابی لەیەم کە لە ئێستادا یەکێکە
لە بەناوبانگترین کەسایەتییەکانی سۆشیاڵ میدیا و تیکتۆک، ڤیدیۆیەکی نویی بڵاوکردووەتەوە
کە هەڵەکەی شاژنی بەڕیتانیا نیشان دەدات و لەسەری نوسیویەتی "بمبورە شاژن،
بەڵام پێویست بوو ئەنجامی بدەم، بەمزوانە سەردانت دەکەم، ئەگەر بە میوان قبوڵم
بکەن".
خابی لەیم لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٠ لە
ئیتاڵیا دادەنیشێت، لە ساڵی ٢٠٢٠ بەدواوە بووەتە یەکیک لە کاریگەرترین
کەسایەتییەکان لە سۆشیاڵ میدیاکاندا، خاوەنی دووەم زۆرترین ڕێژەی فۆڵۆوەرە لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی تیکتۆک و بینەرێکی زۆری هەیە لە تەواوی جیهان.