جەڵتەی دڵ بریتییە لە داخرانی لولەی خوێن کە دەبێتە ھۆی نەچوونی خوێن
بۆ بەشێکی دیاریکراوی دڵ کە زۆربەی جار ھۆکارەکەی مەینی خوێنە.
وەك لە پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی
سلێمانیدا باسکراوە، نەچوونی خوێن بۆ بەشێکی دیاریکراوی دڵ دەبێتە ھۆی زیانگەیاندن
بەو بەشەی دڵ و مەترسی لەسەر ژیانی کەسەکە دروست دەکات.
نیشانەکانی جەڵتەی دڵ:
١.ئازاری
سینگ: کە ئازەرەکە ھەست پێ دەکرێ وەک گوشین یان پاڵەپەستۆ خستنە سەر سینگ .
٢.ھەناسە
تەنگی.
٣.ھەست
کردن بە لاوازی یان پێش چاو تاریک بوون.
٤.دڵ
تێکەڵ ھاتن.
٥.سەرسوڕان(گێژبوون).
٦.ئارەقکردنەوە.