چۆن مامەڵەی ئەو کەسانە دەکەیت کە تەنها کاتەکانت بەهەدەردەدەن

PM:07:34:23/07/2021

2348 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر کەسێک هەبێت لە ژیانتدا هەمیشە گلەیی بکات، هەمیشە کێشەی هەیە، پێویستی بەوەیە یارمەتیت بدەیت و دڵنەوایی بکەیت بەبێ ئەوەی هیچ شتێک پێشکەش بکەن لەبەرامبەردا، پێویستە بزانیت کە تەنها وزە و کاتی تۆ بەهەدەردەدەن و وریابیت.

بابەتێکی ماڵپەڕی بڕایت ساید باس لەو جۆرە کەسانە دەکات کە هەمیشە دەیانەوێت وزەی تۆ بەهەەدەر بدەن بەبێ ئەوەی تۆ هەستی پێبکەیت، بە تایبەتی ئەگەر تێبینی ئەوە بکەیت کە هەست بە هیلاکی دەکەیت هەر جارێک کە لەگەڵیان قسە دەکەیت ئەوە باش نییە و پێویستە گۆڕانکارییەک بکەیت بۆ ئەوەی تەندروستی دەروونی و جەستەییت بپارێزیت.

بە ئەناجامدانی چەند هەنگاوێکی سادە دەتوانیت ڕێگری بکەیت لەوەی وزەکەت هەمووی ببردرێت لەلایەن کەسێکی دیکەوە کە ئەمانەن:

یەکەم: هەوڵمەدەن چارەسەر پێشکەش بکەن، تەنها پاڵپشتی دەرونییان پێشکەش بکەن و هانیان بەن بتوانن بڕیاری دروست بدەن.

دووەم: گەر زانیت کەسەکە بەردەوام بێئومێدە لەبارەی ڕووداوەکانی ژیانەوە، پێشنیاری ئەوەی بکە سەردانی پسپۆڕی دەرونی بکات.

سێیەم: کاتێکی دیاریکراو تەرخان بکە بۆ ئەو کەسانەی کە دەزانیت بەردەوام کێشەیان هەیە، گەر وانەکەیت و بەردەوام بەردەست بیت بۆیان توشی کێشەی زۆر دەبیت لە ڕۆتینەکانی ڕۆژانەتدا.

چوارەم: سنورێک بهێڵەرەوە لە نێوانتان و با هەندیک بابەت بە تایبەتمەندی بمێننەوە و مەهێڵە زۆر دەستوەردانی لەبارەوە بکەن چونکە ڕەنگە لە کاتی چاوەڕوانەکراودا بابەتێک بکەنەوە کە نەتەوێت قسەی لەبارەوە بکەیت.

پێنجەم: هەر کاتێک زانیت کە کاریگەری دەبێت لەسەر دۆخی دەرونی و هەستکرن بە خەم و خەفەتێکی زۆر پێویستە کەمێک دوور بکەویتەوە لەو کەسە.

شەشەم: گرنگی بە خۆدانی خۆتت بیر نەچێت، گرنگە بزانیت کە پێویستە خۆت لە پێش هەموو شتێکەوە دابنێیت و کاتی تایبەت بە خۆتت هەبێت بۆ دڵخۆشکردنی خودی خۆت.