ڤیدیۆ.. مشكێکی گەورە دانیشتنێکی پەرلەمان تێكدەدات

PM:04:08:23/07/2021

3168 جار خوێندراوەتەوە

مشكێکی گەورە بووە هۆی دروستبوونی هەرا و تێكچوونی دانیشتنێکی پەرلەمانی هەرێمی ئەندەلوسیا، کە حوکمی سەربەخۆی هەیە لە باشووری ئیسپانیادا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤"، ئەو مشکە چووە دانیشتنی پەرلەمانەوە و بووە هۆی ئەوەی بەشێك لە پەرلەمانتارەکان لەسەر کورسییەکانیان هەڵبستن لە ترسی ئەو ئاژەڵە، لە کاتێکدا بەشێکی دیکە لە ئەندامپەرلەمانەکان لە شوێنی خۆیان بە ئارامی دانیشتبوون.

وەك لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دانیشتنەکە بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچوو، پەرلەمانتارێك قسەی دەکرد لەو کاتەدا مشکەکەی بینی و ترسا و بەهۆیەوە هەرایەکی زۆر کەوتەوە، و شایەدحاڵەکان وتوویانە کە قەبارەی ئەو مشکە گەورە بووە و مایەی ترس بووە.