خواردنەوەیەك چەورییەکانی ورگ ناهێڵێت

PM:03:17:23/07/2021

42616 جار خوێندراوەتەوە

بۆ رزگاربوون لە چەوری ورگ پێویستە سیستمی ژیان و خواردن بگۆڕن و لەگەڵیدا وەرزش بکەن، لەگەڵ هەموو ئەمانەدا دەتوانن سوود لە خواردنەوەی هەندێك تێکەڵەی سروشتی وەربگرن.

ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژەی بە خواردنەوەیەك کردووە کە لە دوو پێکهاتەی سروشتی پێکدێت، هەردووکیان رۆڵیان هەیە بۆ سوتاندنی چەوری و کالۆرییەکان بەم جۆرە:

سندی و سرکەی سێو:

ئەم خواردنەوەیە بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و توانای ئەوەی هەیە شەکرەکانی خوێن رێكبخات و چەورییەکان بسوتێنێت، بۆیە رۆژانە خواردنەوەی کوپێك لەم خواردنەوەیە بەر لە ژەمەکان کاریگەریی باشتری دەبێت، بەتایبەت ئەگەر سرکەی سێوەکە لە جۆرێکی باش بێت.

خواردنەوەکە بەم جۆرە ئامادە دەکرێت:

- کوپێك ئاوی سندی

- یەك کەوچك سرکەی سێو

- نیو کوپ چای بە نەعنا