ھاوسەرگیرینەکردنی دوو ئامۆزا کوژرانی شەش کەسی لێکەوتەوە

PM:02:10:23/07/2021

169620 جار خوێندراوەتەوە

ئەو رووبەڕووبوونەوە بەھۆی رێگەنەدانی کوڕێکەوە بوو بەوەی کچەر مامەکەی ھاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکدا بکات پاش ئەوەی ئەمی رەتکردەوە. 

ناکۆکیەکە ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان دوو خێزاندا لێکەوتەوەو چەندین جۆرە چەکی قورسیشی تیادا بەکارھات. 
بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان دوو ماڵی خێڵی " حاتەم " و بەھۆی ئەوەی یەکێکیان خووی " خێڵایەتی " بەسەر یەکێک لە کچی خێڵەکەی تردا جێبەجێکردووە، بووە ھۆی سەرھەڵدانی ئەم ڕووبەڕووبوونەوە، کە ھێزە ئەمنییەکان ڕاستەوخۆ ویستویانە دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام بەھۆی ئاڵۆزی ڕووبەڕووبوونەوەکە، لایەنە ئەمنییەکانی ناچاربوون پاشەکشە بکەن. 
 نەھوەی عەشایری، بە یەکێک لە نەریتە کۆمەڵایەتیە خێڵەکییە کۆنەکان دادەنرێت، کە بەردەوام لە زۆر ناوچەی عێراقدا پیادە دەکرێت، ھەم لە شار و ھەم لە ناوچە دوورە دەستەکان.
بەپێی ئەم دابە خێزان یان لقێکی خێڵ کچێک کە نزیکە لە ھاوسەرگیری کەسێکی بۆ دیاریدەکەن، ئەگەریش ڕەتی کردەوە کە شووی پێ بکات، ناچار دەکرێت ، کەئیتر ھاوسەرگیری نەکاتەوە. 
ئەگەر کەسێک ئەو یاسا خێڵەکییە بشکێنێت، چ کچ بێت یان خێزانێکی نامۆ کە پێشنیاری بۆ کردووە، زۆرجار ڕووبەڕووبوونەوە چەکداریی لە نێوان ئەو دوو خێزانەدا روودەدات.