وەزیرێك داوای پارە دەکات لەبەرامبەر سێڵفی گرتن لەگەڵیدا

PM:08:57:22/07/2021

1580 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر بتەوێت سێڵفییەك لەگەڵ ئۆشا ساکوری وەزیری گەشتوگوزار و رۆشنبیری لە ویلایەتی مادیا لە هیندستان بگریت ئەوا دەبێت ١٠٠ رۆبییە بدەیت.

ئەم هەواڵە رەنگە مایەی سەرسوڕمان بێت بۆ کەسێك کە یەکەمجار دەیبیستێت، بەڵام لەڕاستیدا ئەو وەزیرە هیندییە رایگەیاندووە هەر کەسێك بیەوێت وێنەیەکی لەگەڵدا بگرێت لە بەرامبەردا دەبێت ١٠٠ یۆرۆی پێبدات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "تایمز ئۆف ئیندیا" ئۆشا ساکور وتوویەتی ئەو پارانە دەگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی حیزبەکەی و ئەو وەزیرە وتوویەتی "سێڵفی گرتنێك کاتێکی زۆر دەخایەنێت و تەنانەت هەندێكجار ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دواکەوتن لە کار".

ئەم وەزیرە لە پێشووتریشدا بە راگەیەندراوەکانی هەرایەکی زۆری ناوەتەوە و بەم دواییانە لە هەواڵەکاندا دەرکەوتووە بەبێ دەمامك و وتوویەتی ئەو پێویستی بە دەمامك بەستن نییە چونکە هەموو رۆژێك نوێژەکانی دەکات.

أوشا ثاكور أخبار | آخر الأخبار على أوشا ثاكور