میرا عەلی هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین
ڤیدیۆکلیپی بەناوی "لەیلا" بەم نزیکانە بڵاوکدەکاتەوە.
هەڵکەوت زاهیر ئاوازدانەر و هونەرمەند لە
لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووك ترایلەری ڤیدیۆکلیپەکەی بڵاوکردووەتەوە کە لەگەڵ ئەحلام
حەجی شاجوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەرکەوتووە.
ئەم بەرهەمە لە ئامادەکردنی ئاوازدانەر
هەڵکەوت زاهیرە و کاری ئەڕێنجی لەلایەن رێناس کورداخەوە بۆکراوە.
میرا یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی کوردستان،
زیاتر لە 10 ساڵە سەرقاڵی کاری هونەرییە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت
بەخۆیەتی.