سودە سەرسوڕهێنەرەکانی زەنجەفیل بزانە

PM:03:38:22/07/2021

8276 جار خوێندراوەتەوە

بەکارهێنانی پارچەیەکی بچووک لە زەنجەفیل بۆ ناو چا یاخود شەربەت دەکرێت چەندین گرنگی و سوودی هەبێت بۆ جەسەتەت.

هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییەی سعودی بەکارهێنانی پارچەیەکی بجووک لە زەنجەفیل ڕۆژانە چ لە شەربەتی میوەکاندا بێت یاخود لەناو چادا دەکرێت سوودی گرنگی هەبیت بۆ جەستە.

دژە هەوکردن و هەڵئاوسانە، کە بەشێوەیەکی زۆر خێرا کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی هەوکردن لە جەستەدا دروست دەکات

هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی هەستی دڵتێکەڵهاتن دەدات لە بەیانیان دا، هەر بۆیە پێشنیار دەکرێت ڕۆژانە بخورێتەوە بۆ ئەوەی ڕزگارت ببێت لەو هەستە، بەتایبەتی بۆ ژنانی دووگیان و ئەو کەسانەی کە لە ژێر چارەسەری کیمیای دان.

کاریگەری باشی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان و بەهێزکردنی ڕێڕەوی ریخۆلە

خواردنی زەنجەفیل دەتوانێت کاریگەری باشی هەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان، ڕۆژانە وەرگرتنی بڕێکی کەم لێی دەتوانێت هاوکاریت بکات لە چالاککردنی سوڕی ڕیخۆڵە بۆ ئەنجامدانی کارەکانی بە شێوازێکی تەندروست.

ئازاری سوڕی مانگانە کەمدەکاتەوە و کاریگەری باشی دەبێت لەسەر دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ

خواردنی زەنجەفیل ڕۆژانە یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە، چونکە وەرگرتنی وەک خواردنی ئازارشکێنە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە نەهێشتنی ئازارەکە.

هەروەها خواردنی ڕۆژانە بەبەردەوامی بۆ ماوەی مانگێک دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ چەوری " زیانبەخش " ی جەستە بدات، بڕی تریگلەیسێید (چەوری سیانی) لە خوێندا کەم دەبێتەوە بەهۆی ئەو ماددانەی کە لە زەنجەفیلدا دۆزراونەتەوە.

ئەو تایبەتمەندیانەی کە لە زەنجەفیلدا هەیە، سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات و دەتوانێت یارمەتی چاکبونەوەی خێراتر بدات لە سەرما و ڤایرۆسەکان.