هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەڤید زەردی لە دوو ڕۆژی یەکەمی جەژنی قوربانی ئەمساڵدا
هەردوو ڕۆژەکە لەگەڵ هەمان کچدا دەرکەوتووە، ئەمەش بووەتە جێگەی پرسیار لای هەوادارانی
هونەرمەندەکە.
نەڤید زەردی گۆرانیبێژ لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵدا پەیامێکی پیرۆزبایی
بڵاوکردەوە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، تێیدا بە ناوی خۆی
و کۆمپانیا و هونەرمەندانی NZ
Productionـەوە پیرۆزبایی لە موسوڵمانان کرد، لەگەڵ پەیامەکەدا چەند
وێنەیەکی خۆی و کچێکی بڵاوکردووەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بەوە بدات کە خانمەکە
کێیە و بۆ چ مەبەستێک پێکەوەن، ئەمەش پرسیاری لای هەوادارانی دروست کردووە و دەیانەوێت
بزانن پەیوەندی نێوانیان خۆی لە کاری هونەریدا دەبینێتەوە یاخود دەچێتە قاڵبی کەسییەوە.
دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ئەو وێنانەش لە ڕۆژی دووهەمی جەژنی قوربانی ئەمساڵدا
چەند وێنەیەکی دیکەی لە سناپچاتی تایبەتی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا خۆی و هەمان
کچ دەردەکەون لە بەلەمێکی گەشتیاریدا لەناو دەریا بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ شتێک
بدات، لەوبارەیەوە کەسێکی نزیک لە هونەرمەندەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی
ڕاگەیاند کە وێنەکان تەنها بۆ کارێکی هونەرییە و هیچ مەبەستێکی دیکەی لەپشتەوە نیە.
نەڤید زەردی گۆرانیبێژی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە دەستی
بە کاری ھونەری کردووە و دوو ئەلبوم و چەند تراکێکی بڵاوکردووەتەوە و خاوەنی کۆمپانیای
(NZ Production) بۆ کاری هونەری.