چۆن ماستی سروشی لە ماستی شیری وشک جیا دەکەیتەوە؟

AM:08:22:02/11/2021

18412 جار خوێندراوەتەوە

ماست لەڕووی پێکهاتەوە ڕێژەیەکی باش لە پرۆتین و کانزاکان و ڤیتامین و چەورییەکان و کاربۆهیدراتی تێدایە  کە سەرچاوەی زۆرێک لەمادە بنچینەییەکانە بۆ جەستەی مرۆڤ.

ئەندازیاری خۆراک لەشکر حمید لەو بارەیەوە وتی "بەداخەوە بەشێکی زۆری ئەو ماستانەی لە بازاڕدا  بە ماستی فرێش و سروشتی  دەفرۆشرێت لە شیری وشک دروست دەکرێن."

لەشکر حەمید وتیشی "هەرچەندە بە پێی ستاندارد شیری وشک ڕێگە پێدراوە بۆ دروستکردنی ماست بەڵام هەمان بەهای خۆراکی نی یە کە لە شیری سروشتی (تەڕ) دروست دەکرێت."

جیاوازیەکانی ماستی شیری وشک و ماستی شیری سروشتی (تەڕ):

١. لە ڕووی شارەزاییەوە و زۆر بەکارهێنانی ماست دەتوانرێت لە ڕێگەی تام و بۆن و ڕەنگ ماستی سروشتی لە ماستی شیری وشک جیابکرێتەوە

٢. ماستی فرێش و سروشتی هیچ موادێکی بۆ زیاد ناکرێت و بە تێپەڕبوونی کات زوو ترش دەبێت بەڵام ماستی شیری وشک کە موادی بۆ زیادکراوە بەدەگمەن ترش دەبێێت

٣. ماستی سروشتی دوای شکاندنی ماستەکە ئاوەکەی (شرش ) جیادەبێتەوە بە بەراورد بە ماست کە لەشیری وشک دروستکرابێت

٤. پێکهاتەی خۆراکی ماستی سروشتی جیاوازە لە ماستێک کە لەشیری وشک دروست کرابێت بۆ نموونە ماستی شیری وشک ڕێژەیەکی باش لە ڤایتامینەکانی لە دەست داوە.