پارچەیەک خاکA Piece Of Land ناوی ئەو کورتە فیلمەیە کە بەشداری چەندین ڤیستیڤاڵی جیهانی
کردووە و تاوەکو ئێستاش لە ڤیستیڤاڵەکان وەک پاڵێوراو بۆ وەرگرتنی خەڵات وەردەگیرێت.
فیلمی "پارچەیەک خاک" کورتە فیلمێکی سێ خولەکییە و لە شاری سلێمانی
لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩ لەلایەن فیلمساز "ڕەنجە عەلی"ـیەوە بەرهەمهێنراوە،
فیلمەکە بەشداری چەندین ڤیستیڤاڵی گرنگی جیهانی کردووە لە ساڵی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و تەنانەت
لە ڤیستیڤاڵە جیهانییەکانی تایبەت بە کورتە فیلم بۆ ساڵی ٢٠٢١ وەردەگیرێت و دەپاڵورێت
بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکان، لە دیارترین ئەو ڤیستیڤاڵانەی بەشداری تێدا کردووە ئەمانەن:
Southampton Film Week - United Kingdom -
2019
Euro shorts Young Filmmakers - Poland -
2019
Reel Youth Film Festival - Canada - 2020
The Lift-Off Sessions - United Kingdom
pinewood studios - 2021
Fear No Film - united states - 2021
New York Lift-Off Film Festival - Brooklyn
New York – 2021
ئەو خەڵاتانەی کە بەدەستی هێناون ئەمانەن:
یەکەم: براوەی خەڵاتی کورتە فیلمی ئەزموونی(Independent short awards- Hollywood- Los Angeles 2021 )
دووەم: براوەی خەڵاتی یەکەمی فیلمی ئەزموونی(Glories Movie awards- Italy 2019)
سێیەم: خەڵاتی یەکەمی کورتە فیلمی ئەزموونی(Scout Film Festival- United States 2020)
ڕەنجەی تەمەن ٢١ ساڵ لەبارەی کارەکانیەوە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند،
کە خولیای هونەری سینەما لەلای ئەو لەوێنەگرتنەوە دەستی پێکردووە لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە
و پاشان نوسینی چیرۆک و تۆمارکردنی ڤیددیۆی کورت کورت و پاشان لە ساڵی ٢٠١٧ یەکەم
فیلمی دروست کردووە بە ناوی Same room و لە دوو ڤیستیڤاڵی
ئەمریکا وەرگیراوە و پاشان لەگەڵ چەندین تیمی بیانی کاری دروستکردنی فیلمی کردووە.
لەبارەی خوێندنی ئەکادیمیەوە ڕەنج پێی ڕاگەیاندین کە تا قۆناغی ١٢ی ئامادەیی
خوێندووە و لەدوای ئەوەوە هەستی نەکردووە ئامادەی تەواو کردنی چوونە زانکۆ بێت بەڵکو
پێی باشتر بووە کە لە ڕیگەی ئەزموون و کارکردنی خۆی و کارکردن لەگەڵ کەسانی بە ئەمزووندا
هەڵنژێرێت بەمەبەستی کارکردن لە بواری دروستکردنی فیلم و گرتنی فۆتۆی سەر شەقام کە
چێژێکی تایبەتی پێ دەبەخشن.