هۆکاری دروستبوونی سەرئێشە لە بەیانیاندا چییە؟

AM:08:40:22/07/2021

10332 جار خوێندراوەتەوە

سەرئێشەی بەیانیان زۆر جار دەبێتە هۆکارێک بۆ دەستپێکێکی خراپ بەڵام واهەست مەکە تەنها تۆ وایت، بەڵکوبەشێکی زۆر لە خەڵکی ڕووبەڕوی ئەو دۆخە دەبنەوە.

دکتۆر ئامیت ساچدێڤ کە پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە لە زانکۆی میشیگێن باس لەوە دەکات چەندین هۆکاری جیاواز هەیە بۆ دروستبوونی سەرئێشە لە بەیانیاندا، هەندێک جار دەکرێت ڕووبدەن بەبێ ئەوەی دووبارە ببنەوە و هەندێک جار وانابن، بەشێوەیەکی گشتی هۆکارەکانی سەرئێشەی بەیانیان لەمانەدا خۆیان دەبیننەوە:

یەکەم: ئینزۆمینیا (کەم خەوی).

دووەم: دۆخی سلیپ ئەپنییا ( ئەم دۆخە وستانی کرداری هەناسەدانە لە کاتی خەودا و خەبەربوونەوەیە کە هۆکارەکەی کەمی ئۆکسجینەوە و دەبێتە سەرئێشە)

سێیەم: میگرەینس ( ئەم دۆخەش جۆرێکی دیکەیە کە توشی مرۆڤ دەبێت و وای لێ دەکات لای چەپی سەری توشی ئازار ببێت، بەهۆی دڵەڕاوکێ و کەم خەوی و شێوازی خۆراکەوە زۆر جار ڕوودەدات).

چوارەم: زۆر خواردنەوەی کافاینەکان وەک قاوە لە ڕۆژی پێشتردا، کە دەبنە هۆکار بۆ ئەوەی خوێن زۆر بنێرن بۆ مێشک.

پێنجەم: بەشێک لە سەرئێشەی بەیانیان پەیوەدنی بە خواردنەوە کهولییەکانەوە هەیە لە شەوی پێشوودا، کە بەیانیان توشی سەرئێشەت دەکەن.

شەشەم: لە هەندێک دۆخیشدا دەکرێت پەیوەندی بە شتی جیاواز لەمانەوە هەبێت، بۆیە پێویستە لەو دۆخانەدا سەردانی پزیشک بکرێت