خەوتن لە کاتە گەرمەکاندا یەکێکە لە شتە قورسەکان بۆ بەشێکی زۆر لە خەڵکی،
بەڵام چەند ڕێگایەک هەیە کە دەتوانیت بە بەکارهێنیان خەوێکی باش بەدەست بهێنیت.
هەواڵێکی ماڵپەڕی سومەییە چەند پێشنیارێکی خسووەتە ڕوو بۆ ئەوەی بتوانیت لە
وەرزی گەرمادا بتوانیت بە شێوەیەکی باش بخەویت کە ئەمانەن:
یەکەم: جەستەت بە شێداری بهێڵەرەوە لەڕێگەی دانانی دەبەیەک ئاوی ساردەوە لە
نزیک جێگاکەت، و هەر کاتێک هەستت بە گەرما کرد بیخۆرەوە.
دووەم: دەتوانیت بەرگی سەرینەکەت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لە ساردکەرەوەدا هەڵبگریت
بە مەبەستی ئەوەی بتوانیت هەست بە فێنکی بکەیت کاتێک دەچیتە سەر جێگەی خەوەکەت.
سێیەم: پێش خەوتن قاچەکانت بە ئاوێکی سارد بشۆ، دەتوانێت هاوکاریت بکات لەوەی
خەوێکی ئاسودە و ئارامت پێ ببەخشێت.
چوارەم: دووربکەوەرەوە لەلەبەرکردنی پۆشاکی نایلۆن و ئەو جۆرانەی کە هەست دەکەیت
کاریگەری گەرما لەسەرت زیاد دەکەن و لە جێگەی ئەوا پۆشاکی لۆکە بەکاربهێنە.
پێنجەم: هەوڵبدە لە کاتەکانی ڕۆژدا پەنجەرەکان دابپۆشیت بە پەردەکان و ڕێگر
بیت لەوەی تیشکی ڕووناکی زۆر بێتە ژوورەوە چونکە گەرمییەکی زۆر دروست دەکەن.