شەربەتی پرتەقاڵ
یەکێکە لە خواردنەوە تەندروستەکان کە کالۆری کەمە و ماددەی خۆراکی گرنگی تێدایە بۆیە
بەسوودە بۆ تەندروستی جەستە و کاریگەریی باش بەجێدەهێڵێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی
ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژە بە گرنگترین سوودەکانی شەربەتی پرتەقاڵ دەکەین بەم
جۆرە:
١. دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە
گرنگەکانی وەك ڤیتامینەکان کە سیستمی بەرگری بەهێزدەکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان
کەمدەکاتەوە.
٢. بڕێکی زۆر دژەئۆکسیدی
تێدایە کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەك شێرپەنجە و شەکرە کەمدەکاتەوە.
٣. رێگە لە دروستبوونی بەردی
گورچیلە دەگرێت.
٤. تەندروستی دڵ باشتر دەکات.
٥. هەوکردنەکان کەمدەکاتەوە.