بۆچی ئەو کەسەمان دەوێت کە رەتمان دەکاتەوە؟

PM:10:27:27/10/2021

15280 جار خوێندراوەتەوە

نوسەرێك بەناوی پۆلین لینا کە پسپۆڕی زانستی دەروونی ئیکلینیە لە زانکۆی پاریس لە راپۆرتێکدا کە رۆژنامەی ""ی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەو هۆکارانە کردووە کە وادەکەن زیاتر ویستمان هەبێت بۆ کەسانێک کە رەتمان دەکەنەوە و وا دەردەکەون کە گرنگی بە هەستەکانمان نادەم.

دیارترین هۆکارەکانیش بریتین لەم چەند خاڵەی خوارەوە:

وەهمی عاتیفی:

لە هەندێك حاڵەتدا کەسەکە وەهمێك دروستدەکات بەوەی بەرامبەرەکەی خۆشی دەوێت بەڵام ناتوانێت لەگەڵیدابێت ئەمەش زیاتر لە حاڵەتێکدا روودەدات کە کەسی بەرامبەر کە کەسی بەرامبەر پێگەیەکی کۆمەڵایەتی دیاری هەبێت، بەڵام لەڕاستیدا وانیە و کەسی بەرامبەر هیچ گرنگییەك بەو هەستە نادات، ئەمەش حاڵەتێکی نەخۆشییە و وەهمی عاتیفییە کە دروستدەکرێت.

ئەمەش لەو کەسانەدا روودەدات کە رێزی خۆیان ناگرن و پشت بە کەسانی دیکە دەبەستن و لاوازن، ئەمە وادەکات پەیوەستن بن بە کەسانێکەوە کە هەستدەکەن رێزیان دەگرن و پیایاندا هەڵدەدەن.

خەونی رۆمانسی:

هەندێك کەس پەیوەست دەبن بە کەسێکی دیکەوە و ناتوانن بیر لەوە بکەنەوە بەتەنها ببن بۆیە بەو جۆرە دەمێننەوە و قبوڵی دەکەن دوای هەستێک بکەون کە بوونی نیە و دوورە لە راستییەوە، کۆمەڵێك خەیاڵ دروستدەکەن لەسەر ئەو کەسە کە دوورە لە راستییەوە.

راهاتوون:

هەندێك کەس راهاتوون بەتێپەڕبوون بە کۆمەڵێك تاقیکردنەوەی ناخۆشدا، کە ئەمەش کاریگەریی قوڵی لەسەر بەجێهێشتوون، هەر ئەمە وادەکات ئاسان بێت بەلایانەوە بە هەمان شتدا تێبپەڕنەوە، تەنانەت واتێدەگەن ئەگەر کەسی بەرامبەریان هەستیان بۆ دەرنەبڕێت ئەوا نازانێت چۆن دەریببڕێت و دەبێت یارمەتی بدەن.

بۆ هاتنە دەرەوە لە حاڵەتی رەتکردنەوەی واقیع کەسەکان دەبێت یارمەتیه خۆیان بدەن یاخود بەدوای کەسێکدا بگەڕێن کە یارمەتییان بدات، هەروەها دەبێت بزانن کە کەسی بەرامبەر تا چەند گرنگیتان پێدەدات تا بەپێی ئەوە مامەڵە بکەن.