ئەگەر بنی پێیەکانت بە بەردەوامی گەرم دەبن ئەوا ئەم کێشانەت هەیە

PM:09:25:27/10/2021

36220 جار خوێندراوەتەوە

هەستکردن بە گەرمی و سوتانەوە لە قاچەکاندا لەگەڵیدا نیشانەکانی وەك مێروولەکردن و سڕبوون و چەقین و سوربوونەوە و ئاوسانی قاچەکانی لەگەڵدا بیت ئەوا ئەگەری هەیە ئاماژەبێت بۆ تووشبوون بە هەندێك گرفتی تەندروستی.

حاڵەتی گریسۆن جۆبالان یەکێکە لە هۆکارەکانی گەرمبوونی قاچەکان بەتایبەت لە شەواندا، کە وادەکات تووشبووەکە هەست بە چەقین و سووتانەوە بکات بەتایبەت لە پاژنە و بنیی پێیدا، وەك ئەوەی بەسەر سەربانێکی گەرمدا بڕوات.

چەند هۆکارێکیش هەن بۆ تووشبوون بە حاڵەتە کە دیارترینیان ئەمانەن:

١. نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم و یەکەم.

٢. لاوازی کارکردنی غودەی دەرەقی.

٣. تێكچوونی دەماری لەو ناوچەیەدا.

بۆیە لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانانە باشتروایە بەزووترین کات سەردانی پزیشك بکرێت و پشتگوێ نەخرێت.