نەخۆشخانەیەك ٣٠ ساڵە ئاوی تەوالێت دەدات بە نەخۆشەکان و کارمەندەکانی

PM:07:44:27/10/2021

36340 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕێکی هەواڵی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، نەخۆشخانەیەك هەیە لە ژاپۆن کە ماوەی ٣٠ ساڵە ئاوی تەوالێتی داوە بە نەخۆشەکانی و کارمەندەکانی.

ئاماژە بەوەکراوە، نەخۆشخانەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی ئۆساکا لە ژاپۆن بە هەڵە ئاوی تەوالێتی بەکارهێناوە وەك ئاوی خواردنەوە و داوییەتی بە نەخۆشەکانی بۆماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵ.
ئیدارەی نەخۆشخانەکە وتوویەتی، ئەوەی روویداوە هەڵەیەك بووە لە بەستنی بۆرییەکان، ئەمەش دوای ٣٠ ساڵ ئاشكرابوە لەو کاتەی کە چاکسازی کراوە لە بینای نەخۆشخانەکەدا.

هەروەها جەختیان لەوەکردووەتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە پشکنینیان بۆ ئاوەکە کردووە هەفتەی جارێك و هەموو جارێكیش ئاوەکە بێ کێشە بووە و گونجاو بووە بۆ خواردنەوە.