پزیشکەکان مەترسییەکی ڤیاگرایان ئاشکراکرد

PM:07:00:27/10/2021

25652 جار خوێندراوەتەوە

ڤیاگرا وەک چارەسەری لاوازی سێکسی بەکاردەهێندرێت لە تەواوی جیهاندا کە دەبێطە هۆی ئەوەی خوینی زیاتر بچێت بۆ ئەندامی زاوزێی پیاو، بەڵام ئەمە چەندین گرگتی تەندروستی دروست دەکات.

ماڵپەڕی ئاڕتی ڕووسی لە هەواڵیکدا باسی لەوەکردووە کە سیلدینافیل کە جۆرێکە لە ڤیاگرا چەندین کاریگەری لاوەکی هەیە و لەوانەش کاریگەری لەسەر بینین، ئەم کاریگەرییەش لەسەر ڕێژەیەکی کەم لە خەڵک دەردەکەوێت بەڵام مەترسیدارە.

توێژینەوەیەک باسی لەوە کردووە لە هەر هەزار کەسێک کە ڤیاگرا بەکار دەهێنێت کەسێک توشی لاوازبوونی ئاستی بینین دەبێتەوە و هەر کەسێکیش ئەو دۆخەی بەسەردا بێت پێویستە دەستبەچی وەرگرتنی ئەو دەرمانە ڕابگرێت.

هاوکات بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە سەنتەری نەتەوەی زانیایری بایۆتێکنۆلۆژی بڵاوکراوەتەوە لەدەستدانی بینای بەهۆی دەرمانەکەوە دۆخێکی کاتییە، لەگەڵ ئەوەشدا شارەزایان هۆشداری دەدەن ئەو کەسانی مێژووی بۆماوەیی خێزانیان هەیە لە تۆڕی چاویاندا پێویستە زیاتر وریا بن لەبارەی بەکارهێانی دەرمانەکەوە.

توێژەران ئاماژەیان بەوەش کردووە کە ئەگەر لەدەستدانی بینای تەواوەتی دەبێت لە یەکێک لە چاوەکاندا بەشێوەیەکی لەناکو بەهۆی دەرمانەکەوە لە دۆخێکدا کە پێی دەوترێت فشاری زیاد لە پێویست لەسەر دەماری پێشەوی چاو، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی یەکێک لە چاوەکان لەدەست بدرێت.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە ئەگەر لە دۆخێکدا ئەم کێشەیە بوونی هەبێت لە کەسیکدا پێویستە تەناەت بەبێ بەکارهێنانی دەرمانەکەش ڕێنمای پزیشک وەربگرێت، هاوکات کۆمەڵێک نیشانەی لاوەکی دیکەشیان هەیە وەک (سەرئێشە، دڵتێکەڵهاتن یان تێکچوونی هەرس، لوتگیران، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە.

باسی لەوەش کردووە زۆرینەی پیاوەکان نە کێشەی لاوەکی و نە کێشەی سەرکییان نابێت جگە لەوانەی ئەم دۆخەیان بۆ دروست دەبێت، ئەو کەسانەی کە نیشانی وەڵامدانەوەی جەستە بەم جۆرانە بێت: (توشبوونی پێست بە هەستیاری، هەڵئاوسن لە زمان و قوڕگدا، هەناسەتوندی).