سەرکەوتن
کارێکی ئاسان نیە و پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێز و پشوو درێژیە، بەڵام بەهێنانەدی
خەونەکان کارێكی هێندە چێژبەخشە کە شایەنی هەموو شتێکە و چەند نیشانەیەک ئەوەت بۆ
ڕوون دەکەنەوە کە کەسیکی سەرکەوتووی لە ژیانتدا یاخود شکستت هێناوە و پێویستە
ژیانت بگۆڕیت.
ماڵپەڕی "برایت ساید" لە
بابەتێکدا، ئاماژە بە ١٠ جیاوازی نێوان کەسانی سەرکەوتوو و کەسانی شکستخواردوو
دەکات، جیوازیەکانیش ئەمانەن:
١- کەسانی سەرکەوتوو لێبوردەن
و لە هەڵەکانی چواردەوریان خۆشدەبن، کەسانی شکستخواردوو لێبوردە نین و رق و کینە
بەرامبەر ئەوانی تر هەڵدەگرن.
٢- کەسانی سەرکەوتوو هیوای باشترین
بۆ کەسانی تر دەخوازن، کەسانی شکستخواردوو چاوەڕێی شکستی ئەوانی ترن.
٣- کەسانی سەرکەوتوو هەمیشە ئامانجی
خۆیان هەیە، بەپێچەوانەوە کەسانی شکستخواردوو هیچ ئامانجێکیان لە کردنی شتەکان نیە.
٤- کەسانی سەرکەوتوو شادی خۆشی
بڵاودەکەنەوە، کەسانی شکستخواردوو تووڕەیی و بێزاری بڵاودەکەنەوە.
٥- کەسانی سەرکەوتوو هاوبەشی بە زانیاریەکانیان
دەکەن، بە پێچەوانەوە کەسانی شکستخواردوو ئەو زایریانەی کە دەیزانن دەشارنەوە و بە
کەسی ناڵێن.
٦- کەسانی سەرکەوتوو زیاتر کتێب
دەخوێننەوە، کەسانی شکستخواردوو زیاتر تەماشای تەلەڤزیۆن دەکەن.
٧- کەسانی سەرکەوتوو لە ئێستایا
دەژین بە پێچەوانەوە کەسانی شکستخواردوو لە رابردوودا دەژین و هەمیشە بیر لە
رووداوەکانی رابردووە دەکەنەوە.
٨- کەسانی سەرکەوتوو دەزانن کە چیان
دەوێت، بە پێچەوانەوە کەسانی شکستخواردوو تەواوی ژیانیان بەسەر دەبەن بەبێ ئەوەی
بزانن چیان دەوێت.
٩- کەسانی سەرکەوتوو هەرگیز ناوەستن
لە فێربوون، کەسانی شکستخواردوو دوای تەواوکردنی خوێندن و وەرگرتنی بڕوانامە لە
خوێندنەوە دەوەستن و فێری شتی نوێ نابن.
١٠- کەسانی سەرکەوتوو بەرپرسیاریەتی
کارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، بەپێچەوانەوە کەسانی شکستخواردوو ئەوانی تر خەتابار
دەکەن.