ئەو دۆخە ناخۆشانە کامانەن کە کچانی باڵا بەرز توشی دەبن؟

PM:04:13:27/10/2021

2564 جار خوێندراوەتەوە

بەرز و نزیمی باڵا شتێکە پەیوەندی بە ناوچە و نەتەوە و ڕەچەڵەکەوە هەیە و لە شوێنێک بۆ شوێنێی دیکە دەگۆڕێت، بەڵام ئەو خانمانەی کە باڵایان لە ڕێژەی تێکڕای خەڵکی چواردەوریان بەرزترە توشی کۆمەڵێک کێشە و گرفت دەبن کە کەسانی دیکە ئەو کێشانەیان توش نابێت.

ماپەڕی "برایت ساید" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو کێشانە کردووە کە تەنها کچانی باڵابەزر تووشی دەبن و هەستی پێدەکەن، بەم جۆرە:

یەکەم: زۆرینەی کات ناتوانن ئەو جۆرە کراسانە لەبەر بکەن کە کەسانی دیکەی باڵا مامناوەند دەتوانن بیکەن.

دووەم: کاتێک لە شوێنێک دەوەستن لەبەر خۆردا کەسی بەرامبەریان دەچنە بەر سێبەرەکەیان و ناچارن نەجوڵێن.

سێیەم: ناتوانن بە ئاسانی خۆیان بشارنەوە و لە هەموو شوێنێکدا دەردەکەون تەنانەت گەر زۆر قەرەباڵغیش بێت.

چوارەم: زۆر کات لە سینەما و شوێنی دیکەدا کێشەی دانیشتیان بۆ دروست دەبێت و جێگەیان نابێتەوە.

پێنجەم: باڵات چەندە؟ یەکێکە لەو پرسیارانەی کە بەردەوام ڕوبەڕویان دەبێتەوە و بێزارکەرە بۆیان.

شەشەم: لە کاتی وێنەگرتندا زۆر کات ڕۆڵی داری سێڵفی دەبینن لەگەڵ هاوڕێکانیاندا چونکە گەر لە دواوە بووەستن سەریان لە ڕەسمەکە دەردەچێت.

حەوتەم: ناتوانن پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێ بکەن وەک کچانی تر چونکە زۆر بەرزتر دەردەکەون.

هەشتەم: بەشێک لە خەڵکی پێیان وایە کە کچانی باڵا بەرز ئاستەنگیان بۆ دروست دەبێت لە دۆزینەوەی خۆشەویستدا.