گروپی پایزەی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان نوێترین بەرهەمی هونەرەی ژیار قوڕەیشیان بڵاوکردووەتەوە وتنەوەی پارچەیەک
مەقام و گۆرانییەکە لەسەر مەقامی ڕاست.
ئەکادیمیاکە
ڤیدیۆکەیان لە پێگەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە
و لەسەر ڤیدیۆکە نوسیویانە " لێرە هەموو قەدری جوانی دەزان".
وەک لە ڤیدیۆکەدا
دەردەکەوێت بەرهەمە هونەرییەکە پێک هاتووە لە دەنگی هونەرخواز ژیار قوڕەیشی و
تەمبورەکەی مامۆستا مەسعود یارە کە لە هەندیک شوێندا بە دەنگیش بەشدار دەبێت و وشەکان
بیر ژیار دەهینێتەوە.
گروپی میوزیکی پایزە ئەکادیمیایەکی
هونەرییە و لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و فێرگەکە هانی منداڵان دەدات بۆ ئەوەی
ئاشنا بن بە هونەری نەتەوەکەی خۆیان و بتوانن ئەو گۆرانی و میوزیکە ڕەسەنانەی
کوردان خاوەندارێتی دەکەن بەرز ڕابگرن و بیهێڵنەوە لە گوێی بیسەراندا.