کچە هونەرمەندی
گۆرانیبێژ "شەمس کوەیتی" لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە شەقامەکانی بەغدای
پایتەختی عێراقەوە وێنە و ڤیدیۆی بڵاوکردەوە.
شەمس لە تویتێکیدا
نوسیویەتی " گەشتی من لەشەقامەکانی عێراق بەغدای خۆشەویست
لەنێوان براکانم و خەڵک و عاشقانم بەبێ قەڵغانی گوولە و بێ پێویستی بەپاراستن لەنێوانتاندا
ئێوە سەلامەتی و پشتیوانین."
شەمس وتیشی
" وەک هەمیشە و لە هەموو سەردانێکدا دەمەوێت
بۆ هەموو جیهان وێنەی ڕاستەقینەی عێراق ڕوون بکەمەوە کە وڵاتێکی بەخشندەیی و سەلامەتی
و میهرەبانییە."
هاتنی شەمس بۆ
عێراق بە مەبەستی بەشداری کردنە لە فێستیڤاڵی بابل کە چەندین هونەرمەند و کەسایەتی
ناودار لە ٢٨ ـی تشرینی دووەم بەشداری تێدا دەکەن.