لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، شۆفێران بەدوای رێگاکانی کەمکردنەوەی سەرفکردنی
بەنزیندا دەگەڕێن یان بیر لە دانانی سیستمی غاز دەکەنەوە بۆ بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەیان.
لە بابەتێكی ماڵپەڕی "لبنان٢٤"، ئاماژە بە چەند ئامۆژگارییەک
دراوە کە یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی سەرفکردنی بەنزین، ئەوانیش:
- گۆڕینی گێڕ، لەکاتی گێڕ گۆڕیندا پێشئەوەی خێرایی بزوێنەرەکە بگاتە ٢٥٠٠
ئاڕ پی ئیم باشترە گێڕکەی بگۆڕێت، بۆئەوەی بە وزەیەکی کمەتر بگاتە خێرایی پێویست.
- پەلە نەکردن لە شۆفێریدا، هەوڵدە بەپێی پێویست دوورکەویتەوە لە وەستانی
لەپڕ و زوو گەیشتنە خێرایی زۆر.
- بەکارهێنانی فێنککرەوەی
ناو ئۆتۆمبێلەکە تەنها لەکاتی پێویستدا.
- گەرم نەکردنی
ئۆتۆمبێل، ئۆتۆمبێلی مۆدێرن پێویست ناکات پێش لێخوڕین ئیشی پێبکرێت.
- کەمکردنەوەی بارستایی،
بە دەرهێنانی کەل و پەلی زیادە کە لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکان لەبیرمان دەچێت.
- فشاری سەر تایەکان،
هەتا فشاری سەر تایەکان کەمتر بێت کەمتر بەنزین سەرف دەکات، بۆیە هەفتانە پشکنین
بۆ هەوای تایەکان بکە.
- دوورکەوتنەوە لە شەقامی
قەرەباڵغ لەکاتی شۆفێریدا