رەنگە پێشتر بیستبێتت کە پێستی تەندروست پەیوەندی
بە تەندروستیی ناوەوەی جەستەوە هەیە، بۆیە ئەو خواردنانەی کە دەیانخۆین کاریگەرییان
لەسەر پێستیمان دەبێت و رەنگە ببنە هۆی زوو پیربوونیی، لەکاتێکدا هەندێک جۆری
خواردنەکان وادەکەن پێست تەندروست بێت و بە گەنجی بمێنێتەوە.
هەندێك لە خواردن و خواردنەوەکان کاریگەریی دژە
هەوکردنیان هەیە، لەکاتێکدا هەندێکی دیکەیان هەوکردنەکان زیاتر دەکەن.
ئەو خواردنانەی کە زیانیان بۆ تەندروستیی هەیە
هەمان کاریگەریی خراپنیان لەسەر هەوکردنەکانی پێست دەبێت و وادەکەن تەندروست نەبێت
و زووتر نیشانەکانی پیری لەسەر دەربکەوێت بۆ نمونە:
- ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە شەکر،
وەك شیرینییەکان، کێك، کوکیز، خواردنەوە گازییەکان وقاوە.
-گۆشتی سوور و گۆشتی دروستکراو.
- خواردنە چەور و سوورکراوەکان.
- چەوری تێر کە لە کەرە و قەیماغ و گۆشتی
چەوردا هەیە.
- رۆنی روەکی و زەیتەکان.
- خواردنە توونەکان.
- خواردنە دروستکراوەکان کە بۆیەیان تێدایە.
ئەو خواردنانەی پێست ئارامدەکەنەوە:
- میوە و سەوزە.
- زەیتی سروشتی کە لە زەیتی زەیتون، ئەفۆکادۆ
و چەرەزاتەکان وەرگیرابێت
- هەندێك جۆری ماسییەکان وەك سەلەمون و سەردین
- کاربۆهیدراتی تەندروست وەك دانەوێڵە تەواوەکان
و کولەکەزەردە و شاتوو
- چەرەزاتەکان وەك گوێز و بادەم
- ئاو