میران عەلی و رۆژین دوێتێک بڵاودەکەنەوە

PM:11:51:26/10/2021

3028 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی و رۆژین پێکەوە ڤیدیۆ کلیپێک بەناوی "تۆ" بڵاودەکەنەوە.

میران عەلی لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی لەگەڵ خانمە هونەرمەند رۆژین بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەم زووانە دوێتی "تۆ" بڵاودەکەنەوە.

گۆرانیەکە بە دوو زاراوەیە و هونەرمەند(کەمال گەنجی) تێکست و ئاوازی گۆرانیەکەی داناوە، ئارام سەردار دەرهێنانی بۆ کردووە، ڤیدیۆ کلیپەکەش لە کوردستان وێنەگیراوە.

میران عەلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی NRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ کلیپی دوێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و گۆرانییەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.

رۆژین لە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری ئەدەنە لەدایكبووە و بە رەچەڵەك خەڵكی شاری مێردینی باكووری كوردستانە، جگە لە گۆرانی و موزیك، لە بواری شانۆ خزمەتی بە ھونەری كوردی كردووە. نزیکی ٢٠ ساڵە گۆرانی دەڵێت و لەو ماوەیەدا حەوت ئەلبومی بڵاوکردۆتەوە.