گرتە ڤیدیۆی شۆفێرێک کە پرسیاری ناونیشان لە گایەک دەکات
بە زوویی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوویەوە.
وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت شۆفێرەکە و هاوڕێکانی لە
ئۆتۆمبێلەکەوە ڤیدیۆی دەرەوەیان ئەکەن و کە لە گایەکە نزیک دەبنەوە، پرسیاری گوندی
بۆلۆنیای لێدەکەن و گایەکەش بە سەر جوڵاندن ئاماژە بۆ رێگەکە دەکات و هەموو
ئەوانەی لە ئۆتۆمبێلەکەدان بەم جوڵەیە پێدەکەنن.
گوندی بۆلۆنیا سەربە پارێزگای کادیزە کە دەکەوێتە باشوری
وڵاتی ئیسپانیاوە، ژمارەی دانیشتوانەکەی ١١٧ کەسە.