گەرم راگرتنی ماڵ لە زستاندا هەموو کاتێک پێویستی بە ئاگر
و گەرمکەرەوەی کارەبایی نیە، بەڵکو هەندێکجار بە چەند هەنگاوێکی ئاسان و خەرجیەکی
کەم ماڵەکەت لە سەرما دەپارێزرێت.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "ئەل-عەین"، ئاماژە بە چەند
هەنگاو دراوە کە یارمەتی گەرم راگرتنی ماڵ دەدەن، ئەوانیش:
- هەبوونی دەرگا و پەنجەرەی کەپس بۆئەوەی هەوای سارد پیایدا
هاتووچۆ نەکات.
- دانەخستنی پەنجەرەکان بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ، گۆڕینی
هەوای ژوورەکان بەردەوام پێویستت، بەڵام بەجێهێشتنی پەنجەرەکان بە کراوەیی بۆ
ماوەیەکی دوور و درێژ لە زستاندا کارێکی باش نیە و پلەی گەرمی ماڵەکەت دادەبەزێنێت.
- بەستنی پەردەی دەبڵ بۆ پەنجەرەکان هەتا سەرما بە
ئاسانی پیایدا تێپەڕ نەبێت.
- لەکاتی بەکارهێنانی گەرمکەرەوەی کارەبایی هیچ شتێکی
نەخرێتە سەر تا توانای گەرمکردنەوەی کەم نەبێتەوە.
- داخستنی ئەو دەرگای ئەو ژوورانەی کە زۆر بەکارناهێندرێن.