بوونی کیسی ورد لەسەر هێلکەدان
یەکێکە لە گرفتە باوەکانی خانمان کە هۆکارەکەی بەهۆی زۆر دەردانی هۆڕمۆنی ئەندرۆخینەوەیە،
لە ئەنجامدا مووی زیادە و زیپکە لە ڕوخساری خانمان دروست دەکات.
ماڵپەڕی onlymyhealthهیندی لەبابەتێکدا ئاماژەی بە سێ چارەسەری سروشتیی
کردووە کە یارمەتیدەردەبن لە نەمانی کیسی سەر هێلکەدان.
شمڵی:
لە زۆربەی خواردنەکاندا
بەتایبەت نان بوونی هەیە و ماددەی ڕیشاڵی و مەگنیوسیۆمی تێدایە، ئاستی ئەنسۆلین لە
خوێندا ڕادەگرێت و قەبارەی کیسەکان بچوک و کەم دەکاتەوە.
سرکەی سێو:
کێشی لەش و قەبارەی کیس
بچوک دەکاتەوە، ئاستی شەکر لە خوێندا دادەبەزێنێت و بڕی کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە.
زەردەچەوە:
یەکێکە لە بەهاراتە باوەکان
و هەستیریی ئەنسۆلین ناهێڵێت و بۆ نەمانی کیس و دەرکردنی ژەهر لە جگەردا بەسوودە.