ورچە جەمسەرییەکان زۆربەی کات لە جەمسەری باکوور راو دەکەن،
بەڵام بەهۆی کەمی خۆراک ناچاربوون پەنا بۆ شوێن و ناوچەی دیکەی بدەن.
زانایانی زیندەزانی لە تێرمیناڵی جەمسەریی پۆڵەندا لە
ناوچەی Svalbard نزیک ەل جەمسەری باکور، گرتە ڤیدیۆی سراوی ورچێکیان بڵاوکردەوە کە
ئاسکێکی شاخدار دەگرێت و راوی دەکات.
وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئاسکەکە لە ئاوی
کەنداوی Isbjørnhamna و ورچەکە لە ماوەی کەمتر لە دوو خولەک ئاسکەکە دەگرێت و دەیکوژێت.
تیمی زانایانی زیندەزانی لە دەست دانی سەهۆڵی دەریا و
زیادبوونی ژمارەی ئاسکەکان لە ناوچەکە بە هۆکاری ئەم رووداوە دەزانن، ژمارەی
ئاسکەکان لە دوای ساڵی ١٩٧٣ ـەوە بەرەو زیادبوون رۆیشتوون کاتێک پارێزپەندی فیدراڵیان
وەرگرت.