نوێترین بەرهەمی ئەحمەد محەمەد کە نامیلکە شیعریەکە
بەناوی ناسنامەی
باران بڵاوکرایەوە.
شاعیر ئەحمەد محەمەد لە لێدوانێکیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای
ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، نامیلکە شیعریەکە بە کتێب بڵاوکراوەتەوە و هەندێک لە شیعرەکانی
ناو دیوانەکە بە دەنگی ئەحمەد موحەمەد کە لە سیدیەکدایە، لەگەڵ کتێبەکەدا دەدرێت
بە خوێنەرانی نامیلەکەکە.
هونەرمەند و شاعیر، ئەحمەد محەمەد، ساڵی ١٩٦٧ لە گەڕەکی
کانێسکانی شاری سلێمانی لە دایك بووە، یەکێكە لە شاعیرە ناودارەکان کە چەندین شیعری
نووسیوە و بڵاویکردووەتەوە و خاوەنی دیوان و نامیلکەی شیعرییە، بەشێك لە بەرهەمەکانی
لە لایەن هونەرمەندانەوە کراون بە گۆرانی.