فیلمی ئێرانیی دار گوێز بە دەرهێنەریی محەمەد حسێن مەهدەویان
بۆ یەکەمین جار لە لایەن کۆمپانیای مەستی فیلم لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.
پەڕەی فەرمی کۆمپانیای مەستی فیلم لە فەیسبووک نوسیویەتی،
فیلمی دارگوێز لە رێکەوتی ٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بە شێوەی هاوکات لە پارێزگاکانی سلێمانی،
هەولێر و دهۆک دەستپێدەکات.
دارگوێز چیرۆکی ڕاستەقینەی ژیانی تاڵ و پڕ لە نەهامەتی پیاوێکی
ناوچەی سەردەشت بە ناوی قادر مەولان پوور دەگێڕێتەوە کە بنەماڵەکەی لە کارەساتی کیمیابارانی
سەردەشتدا دەبنە قوربانی چەکی کیمایی.
ئەم فیلمە ئێرانییە لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر لە
تاران توانی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەر بەدەست بێنێت.
فیلمی دارگوێز یەکێک لە بەربژێرەکانی ئێران بووە بۆ ئەوەی
وەک نوێنەری ئەو وڵاتە بچێتە ڕکابەریی ئۆسکاری ٢٠٢١.
کۆمپانیای مەستی فیلم دەیەوێت بە گرینگیدان بە خاڵە هاوبەشە
فەرهەنگییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی پەرەدان بە پەیوەندی فەرهەنگی
و هونەری دوولایەن، فیلمە ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان بڵاو کاتەوە.