پێگەی فەرمی پێشبڕکێی شاجوانی گەردون لە مەغریب
رایگەیاند، وڵاتی مەغیرب بەشداری پێبڕکێی شاجوانی گەردون دەکات کە ئەمساڵ لە ئیسرائیل
بەڕێوەدەچێت و بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان بەشداری تێدا دەکەن.
هەژماری شاجوانی گەردون لە مەغریب گرتە ڤیدیۆیەکی
بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی "دوای چوار دەیە.. کچێکی لاوی مەغریبی هەڵدەبژێردرێت
بۆ نوێنەرایەتی کردنی وڵاتەکەی لە پێشبڕکێی شاجوانی گەردون."
ئاماژە بەوەشدراوە کە پێشبڕکێکە لە ناوچەی گەشتیاری
حەیفا لە ١٢ـی کانونی یەکەم بەڕێوەدەچێت و ٧٥ کچ بەشداری پێشبڕکێی شاجوانی مەغریب
دەکەن و براوەی پێشبڕکێکە وەک نوێنەری وڵاتەکە بەشداری پێشبڕکێی جیهانییەکە دەکات.