هونەرمەندی
گۆرانیبێژ و ڕاپەر 'نوێنەر' لە یوتیوی تایبەتی خۆی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی بکوژ بڵاوکردەوە.
ڤیدیۆکلیپەکە لە شاری ئۆسڵۆ لە
وڵاتی نۆروێج بەرهەم هێنراوە و سیروانی بەرزیگەر کاری وێنە و ڤیدیۆی
بۆ کردووە و میوزیکەکەی لە لایەن کۆمپانی "دیپ موزیکس دیجیتاڵ" بەرهەم هێنراوە.
محەمەد زارێعی و سەردار شەریف
وەک ئەکتەر بشدارییان لە کارەکەدا کردووە و کاری ئیدیتینگی لەلایەن نوێنەر خۆیەوە
بۆ ئەنجامدراوە.
نوێنەر ڕەپوانێکی کوردی خەلکی رۆژهەڵاتی
کوردستانە و لەوڵاتی نەویج دادەنیشێت و لە سالی ٢٠١٩
دەستی کردووە بە دروستکردنی میوزیک کردووە، تا ئێستا خاوەنی سێ ئەلبووم و چەند
سینگڵ تراکێکە.