توێژینەوەیەک
ئەوەی ئاشکرا کردووە کە هۆرمۆنی گریلین کە بەرپرسە لە جوڵاندنی ئارەزووی خواردن،
کاریگەری گەورەی لەسەر بڕیاردانی خەرج کردنی پارە هەیە لەلای خانمان.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "روسیا
تودەی"، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ هۆرمۆنی گریلین کە بە هۆڕمۆنی برسێتی
ناسراوە، کاریگەری لەسەر بڕیارە داراییەکانی خانمان هەیە.
توێژەر و یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە
کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هارڤارد "فرانسیسکا بلیسو" وتی رێژەی بەرزی گریلین
کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی خانمان هەیە و وادەکات خانمان کاردانەوەیان خێرا بێت
زوو بڕیار لەسەر کڕینی ئەو شتانە بدەن کە دەیانبینن و بەدڵیانە.
بەپێی توێژینەوەکە ئەو کچ و ژنانەی
رێژەی هۆرمۆنی گریلینیان بەرزە زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە بەبێ بیرکردنەوە بڕیارە
داراییەکان بدەن.