هونەرمەندێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

AM:11:15:26/10/2021

117156 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی میوزیکژەنی دیاری کورد محەمەد ئەمین حوسێن لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

تیپی مۆسیقای سلێمانی لە پێگەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایانگەیاند کە هونەرمەند مامۆستا محەمەدی فلوت بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانیییە.

لەماوەی ڕابردوودا مامۆستا محەمەد توشی جەلدە بووە و دابڕاوە لە کاری هونەری.

محەمەد ئەمین حوسێن ناسراو بە مامۆستا محەمدی فلووت و شمشاڵ ساڵی ١٩٤٤ لە دایک بووە، دەرچووی خانەی مامۆستایانە و زیاتر لە ٤٥ ساڵە لە بواری هونەری مۆسیقا و گۆرانی کوردیدا خزمەت دەکات و یەکیک بووە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری تیپی میوزیکی سلێمانی.

جێگەی ئاماژەیە مانگی ئایاری ئەمساڵ پەیامنێری ئێن ئاڕتی لەشاری سلێمانی سەردانی کرد و فیچەرێکیان لەسەر هونەرمەندەکە دروست کرد کە دەتوانن لە خوارەوە بینەری بن.


May be an image of 1 person and indoor