پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:10:01:26/10/2021

25284 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

هەست دەکەیت کۆت و بەندەکان لەسەرت کەم دەبنەوە و کاریگەری دەبێت لەسەر گۆڕانی بارودۆخت و زیاتر هەست بە ئازادی دەکەیت، لەگەڵ هاوبەشەکەتدا کاتێکی باش بەسەر دەبەن.

گا 20/4 - 20/5

ئاگاداری ئیرەی بردن و ئەو هەستە نەرێنییانە بە کە کەسانی چواردەوەرت هەیانە لەبارەتەوە، ڕەنگە کاریگەری هەبێت لەسەر ژیانی تۆ بەڕاستەوخۆیی هەر بۆیە پێویستە نەهێڵیت کارت بکەنە سەر.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەمڕۆ دەرفەتی ئەوەت دەبێت کێشەیەکی گەورە چارە بکەیت و ئەمەش هاوکاریت دەکات لەوەی لە شووینی کارەکەت بەرەوپێش بچیت و تواناکانی خۆت بسەلمێنیت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

چاوەڕێکردنی دەفتەکان بێنە پێشەوە ڕەنگە شتێکی خراپ نەبێت بەڵام مانەوە لەسەر هەمان بیرۆکە و نەکردنی هیچ گۆڕانکارییەک دوات دەخات لە ژیان هەر بۆیە هەندێک کات پێویستە دەرفەتی خۆت دروست بکەیت.

شێر 23/7 - 22/8

پەیوەندییە سۆزدارییەکەت بەرەو باشتر بوون دەڕوات، گفتوگۆیەکی بەرهەمدارت دەبێت لەگەڵ هاوڕێکانتدا، پێش ئەوەی هەر قسەیەک بکەیت باشترە بیری لێبکەیتەوە ئەو کاتە وەک کەسێکی مەنتقی تر دەردەکەویت لەلای خەڵکی.

فەریك 23/8 - 22/9

دەرفەتی ئەوەتان دەبێت کارێکی نوی تاقی بکەنەوە و تواناکانی خۆتان باشتر بسەلمێنن، مەترسن لە هەر کارێکی نوێ تاقی بکەنەوە و دەرفتەکان بۆتان دەبنە خاڵی وچەرخان و گۆڕانکاری.

تەرازوو 23/9 - 22/10

ئەمڕۆ باری پیشەییت زۆر باش دەبێت و هەر بۆیە زۆر لێی ڕازی دەبیت و هەست بە چالاکی دەکەیت و تواناکانت بەرەوپێش دەچن لەهەموو ڕوویەکەوە.

دووپشك 23/ 10-21/11

ئەگەر لە ماوەی ڕابردوودا کارت لەسەر زیادکردنی داهاتەکەت کردوە، ئەوا لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەنجامەکەی دەبینیت، دوای کار و فشارێکی زۆر پێویستت بە پشوویەکی درێژە و باشترە لەمەودوا یەکەم کەس کە گرنگی پێبدەیت خۆت بێت ئینجا ئەوانی تر.

كەوان 22/11 - 21/12

هەست بە خواستی بەهێز دەکەیت بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی سەرقاڵ، بەڵام ئاستەنگ هەیە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانت، بەڵام زۆر ناخایەنێت و بەردەوام بە.

گیسك 22/12 - 19/1

زۆر سەخت دەبێت بۆت ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی هەر شتیکەوە دەربکەی، چونکە وێنەکە بۆ تۆ ڕوون نییە، باشتر وایە ڕۆژەکەت دوور لە هاوڕێکانت بەسەر ببەیت و دوور بیت لە هەر بڕیاردانێکو کاتەکانت لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر ببەیت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

سەرنج بخەرە سەر ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە پەیوەندەییە تایبەتیەکانتەوە، هەر شتێک کە ڕووت تێدەکات، لە خۆتی گەورە مەکە و وەک خۆی سەیری بکە، ڕەنگە بتەوێت ڕووبەڕووی کێشەیەک ببیتەوە بەتەواوەتی لەمڕۆدا بەڵام باشتر وایە بەشێکی چارەسەر بکەیت و بەشێکی بخەیتە بەیانی.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

دەرفەتی زۆر باشت هەیە و دەکەوێتەوە سەر ئەوەی کە خۆت چۆن مامەڵەیان دەکەیت و بەرەوپێشچوونی گرنگ بەڕێوەیە خۆت ئامادە بکە و بزانە کە هەمیشە یەکەم کەس کە بەرپرس بێت لە شتەکان لە ژیانتدا خوودی خۆتی.