دوای ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەکان کام خۆراکانە گونجاون بخورێن؟

AM:09:18:26/10/2021

2076 جار خوێندراوەتەوە

ئەو کەسانەی کە ڕاهێنانە وەرزشییەکان ئەنجام دەدەن پێویستە ئاگاداربن و بزانن کە ئەو خۆراکانەی لەدوای ڕاهێنانەکان دەیخۆن هێندەی ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەکان گرنگییان هەیە و کاریگەری دەبێت لەسەر ئەوەی تا چەند سوود لە ڕاهێنانە وەرزشییەکان ببینن.
 
ماڵپەڕی "الجزیرە"، لە بابەتێکدا ئاماژەی بەو خۆراکانە کردووە لەگەڵ ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەکان پێویستە بوخرێن و بەمجۆرەن:

- ئەو ژەمەی دەیخۆیت بڕی ۱٥ بۆ ۲٥ گرام پڕۆتینی تێدابێت.

- کاربۆهایدراتی تێدا بێت تا وزە بداتەوە بە جەستە و جێی ئەو بڕە بگرێتەوە کە لە کاتی راهێناندا سوتێنراوە.

- خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو یان ئەو شلانەی کە ئاویان زۆرە و شەکریان کەمە وەک شەربەتە فرێشەکان.

- سنگی مریشک یان گۆشتی ماسی تونە لەگەڵ نۆک و زەڵاتە.

- هێلکەی کوڵاو لەگەڵ تەماتە و سەوزەکان.

-پەتاتەی کوڵاو لەگەڵ سنگی مریشک.