ئەو کەسانەی کێشەی خەویان هەیە ئەم چایە بخۆنەوە

PM:11:40:25/10/2021

4284 جار خوێندراوەتەوە

گوڵە بەیبوون بە یەکێک لەو گوڵانە دادەنرێت کە چارەسەری سروشتییە بۆ چەندین گرفتی تەندروستی و جگە لەوەش یارمەتی زوو خەو لێ کەوتن دەدات بۆ ئەو کەسانەی کێشەی کەم خەوییان هەیە.

ماڵپەڕیHealthlineی تەندروستی ئەمریکی لە هەواڵیکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە چای گوڵە بەیبوون چەندین سوودی تەندروستی هەیە بۆ جەستە و ئەمانەن:

یەکەم:دژە هەوکردنە و چارەسەری گرفتەکانی پێست دەکات وەک نەخۆشی ئەکزیما و سووتاوی بەر خۆر و هەستیارییەکان لەناویشیاندا هەستیاری وەرزی.

دووەم:شێدارکەرەوەیە و درەوشانەوە بە پێست دەبەخشێتو وادەکات جوانتر دەربکەوێت.

سێیەم:شوێنی زیپکە و برین لادەبات و کاریگەری هەیە لەسەر نەهێشتنی پەڵەکانی ڕوخسار.

چوارەم: یارمتیدەرە لە ئارامبوونەوەی دەروون و نەهێشتنی سترێس و دوودڵی.

پێنجەم: کاریگەری زۆر باشی هەیە لەسەر ئەو کەسانەی کێشەی خەویان هەیە و وادەکات بتوانن باشتر خەویان لێ بکەوێت.

شەشەم: کرداری هەرسکردن و زیندەپاڵ باشتر دەکات.

حەوتەم: لە کاتی تووشبوون بە پەتای وەرزیدا خواردنەوەی چای گوڵە بەیبوون سوودێکی زۆری هەیە.

هەشتەم:دڵ لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت و پەستانی خوێن ڕێکدەخات.