هەشت یاسا خانمانی کۆریا بۆ جوانکردنی پێستیان پەیڕەوی دەکەن

PM:04:18:21/07/2021

12532 جار خوێندراوەتەوە

خانمانی کۆری بەوە ناسراون کە خاوەنی پێستی ساف و جوان و بێ خەوشن و گەنجتر لە تەمەنی خۆیان دەردەکەون، کە پەیوەندیی بە هەندێک خووی ڕۆژانەوە هەیە کە کردویانە بە یاسا و بەردەوام پێوەی پابەند دەبن.

ماڵپەڕی عەینی ئیماراتی لەبابەتێکدا ئاماژەی بە هەشت یاسا کردووە کە خانمانی کۆری بۆ جوانی پێستیان پەیڕەوی دەکەن، ئەوانیش:

یەکەم: لەبری ماسکە ئامادە کراوەکان گیراوەی برنج بەکاردەهێنن.

دووەم: لەبری غسول و تۆنەر زەیتی هایدرۆفلۆریک بەکاردەهێنن، کە پێست پاک دەکاتەوە و ڕەونەقی پێدەبەخشێت.

سێیەم: کەرەستەکانی ماکیاژکردنیان لە ساردکەرەوەدا هەڵدەگرن، ڕێگری لە چرچی و ئاوساوی پێست دەگرێت.

چوارەم: بە ئاوی برنج دەموچاویان دەشۆن.

پێنجەم: بۆ کرێم ئەساسەکەیان دڵۆپێک زەیت زیاد دەکەن.

شەشەم: هەر لە منداڵییەوە کرێمی دژە خۆر بەکاردەهێنن، لەگەڵ ئاوی دڵۆپێنراو بۆ پاراستنی پێستیان لە گەرمیتیشکی خۆر.

حەوتەم: هەموو ڕۆژێک شێلان بۆ پێستیان دەکەن.

هەشتەم: یاسای ٤٢٤ پەیڕەوی دەکەن

بەگوێرەی ئەو یاسایە بە ١٠ خولەک روخساریان پاکدەکەنەوە، لە چوار خولەکی یەکەمدا بە زەیت ماکیاژ لێدەکەنەوە، لە دوو خولەکی دواتردا بە ئاو دەیشۆن، لە چوارخولەکی کۆتاییدا دەموچاو گەردنیان پاکدەنەکەنەوە.