کامانەن ئەو خۆراکانەی لە جەڵدەی دڵ دەتپارێزن؟

PM:09:36:25/10/2021

16152 جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە زۆرێک لە پزیشکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن بۆ ئەنجامدانی وەزرش و ڕێککردنەوەی سیستەمی خۆراک بۆ پاراستنی دڵ، بەڵام چەند خۆراکێکیش سوودی زۆریان هەیە بۆ پاراستنی دڵ

ماڵپەڕی وێب میدی تەندروستی لە هەواڵیکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە خواردنی چەند خۆراکێک سوودێکی زۆریان هەیە بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشیی و خۆیان دەبیننەوە لەمانەدا:

یەکەم: فاسۆلیای ڕەش، دژە ئۆکسید و مەگنسیۆمی تێدایە کە یارمەتی دابەزاندنی بەرزەفشاری خوێن دەدات.

دووەم: ماسی سەلەموون، ڕێژەیەکەی زۆری ئۆمیگا سێی تێدایە وچەورییە سیانییەکان دادەبەزێنێت.

سێیەم: زەیتی زەیتوون، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان و بەرزی کۆڵیسترۆڵ ناهێڵێت.

چوارەم: بادەم، کۆڵیسترۆڵە خراپەکان دادەگرێت و ڕێگرە لە کۆبوونەوەی چەوری لە بۆرییەکانی خویندا.

پێنجەم: پرتەقاڵ، ڕێژەیەکی باشی پۆتاسیۆمی تێدایە و فشاری خوێن ڕیک دەخات.

شەشەم: شۆفان، وەک ژەمێکی سووک تەماشا دەکرێت و کاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر دابەزاندنی ڕێژەی شەکری خوێن و کەمکردنەوەی ئاستی کۆڵیسترۆڵ.

حەوتەم: گێلاس، کاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر پاراستنی سوڕی خوێن و کەمکردنەوەی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ.