ئەگەر بچیتە دانیمارک ئەوا تۆ هێلکەی کوڵاوی مریشک
دەبینیت کە ٣٠ سانتیمەتر درێژە و قاشکراوە و پێشکەشی میوانەکان دەکرێت ئەمەش بەتەواوی
نامۆیە و پرسیار لەلای خەڵکی دروست دەکات.
ماڵپەری ساینس ئینفۆ لە بابەتێکدا باسی لەوەکردووە
کە ئەمە بوونی هەیە و ڕاستە بەڵام ئەمە بەرهەمی مریشک نییە و بەرهەمی کارگەیە،
چونکە هیچ مریشکێک نییە لە جیهاندا بتوانێت هێلکەی لەو جۆرە بکات.
ماڵپەرەکە باسی لەوەش کردووە کە شێوازی ئامادەکردنەکەی
بەجۆرێکە لە سەرەتادا سپینە و زەردێنەی هێلکەکەان جیادەکرێنەوە و پاشان لەڕێگەی
کارگەوە سپێنەی هێلکەکە بەجێا دەکوڵێندرێت و دواتریش زەردێنەکەی تێ دەکرێت و کاتێک
پێشکەش دەکرێت وا دەردەکەوێت کە هەر بە سروشتی خۆی وابووبێت.
جێگەی ئاماژەیە ئەم هەواڵە چەند ساڵێک بەر لە ئێستا
بڵاوکراوەتەوە لە سۆشیاڵ میدیادا، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکە هەواڵەکە لە بەشێک لە پێگەکان
دووبارە داندراوەتەوە و بووەتە جێگەی پرسیار.